کوردستانهەواڵ

سوپای عێراق بەردەوامە لە هەراسانکردنی کوردەکان

پێشێلكاری بەرامبەر جووتیارانی كورد لە گوندەكانی سنووری شارەدێی سەرگەڕان بەردەوامی هەیە، سوپای عێراق بەسەر زەوی و زاری جووتیاراندا دەدات و هەراسانیان دەكات.

 سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەكانی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵی، بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی كێشەی جووتیارانی سنووری ناحیەی سەرگەڕان، زیاتر لە ساڵێكە سوپای عێراق لە فشارەكان و هەڵكووتانە سەر جووتیارانی كوردی ئەو ناوچەیە بەردەوامە، ڕێگەش نادات لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان بە ئاسوودەیی كار بكەن.

ژمارەیەك جووتیاری كورد لە گوندی شەناغە سەر بە ناحیەی سەرگەڕان رایانگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە سەربازانی سەر بە سوپای عێراق هەڵدەوكووتنە سەر زەوی و زارەكانیان و بیری ئاو دەكوژێننەوە و كەرەستەی ئاودان و چاندن دەشكێنن و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا چەندین جار گەڕاونەتەوە نێو زەوی و زارەكان، ئەوە جگە لەوەی هەڕەشەیان لێ دەكەن لە چاندنی بەروبووم و ئاودانی زەوییە كشتوكاڵییەكانیان.

 لایەنە ئەمنییەكانی پارێزگای كەركووك و ناحیەی سەرگەڕان، ئامادە نین لەسەر ئەو بابەتە هیچ جۆرە ڕوونكردنەوەیەك بدەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button