کوردستانگرنگهەواڵ

پارتی لەبارەی بژاردەکانی بەرامبەر بەغدا کۆبووەوە

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسعود بارزانی كۆبووەوە و پرسی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و مووچەی فەرمانبەرانی تاووتوێ كرد.
بەهۆی نەناردنی لەلایەن بەغداوە، زیاتر لە 70 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لەو ماوەیەدا چەندین كۆبوونەوە لەنێوان شاندەكانی هەولێر و بەغدا كراوە و دواینجار ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی وزاریی پێنج كەسیی دا بەڵام چەند ڕۆژێك تێپەڕیوە و لیژنەكە تەنیا یەك كۆبوونەوەی كردووە و هیچ بڕیارێكیشی نەداوە.

ئەمڕۆ شەممە 12-7-2025، بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی ، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبووەوە تاووتوێی چەند پرسێكی كرد و گرنگترینیان گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بوو.

بەپێ زانیارییەکان مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی كۆبووەوە و پرسی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و مووچەی فەرمانبەرانی تاووتوێ كرد.

بەهۆی نەناردنی لەلایەن بەغداوە، زیاتر لە 70 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لەو ماوەیەدا چەندین كۆبوونەوە لەنێوان شاندەكانی هەولێر و بەغدا كراوە و دواینجار ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی وزاریی پێنج كەسیی دا بەڵام چەند ڕۆژێك تێپەڕیوە و لیژنەكە تەنیا یەك كۆبوونەوەی كردووە و هیچ بڕیارێكیشی نەداوە.

 ئەمڕۆ شەممە 12-7-2025، بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی ، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبووەوە تاووتوێی چەند پرسێكی كرد و گرنگترینیان گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بوو.

 سەرچاوەیەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكە كۆتایی هاتووە و لەمیانەدا مەكتەبی سیاسی پارتی کارتە سیاسییەکانی خۆی بۆ چارەسەركردنی گرفتی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ کردووە، یەکێک لە کارتەکانیش کشانەوەیە لە پڕۆسەی سیاسی لە بەغدا، وا بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو پارتی بڕیاری یەكلاكەرەوە سەبارەت بە كشانەوە و نەكشانەوە بدات، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە لەسەر ئاستی باڵا كۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button