کوردستانگرنگهەواڵ

هێرش کرایە سەر زاخۆ

دژە تیرۆری کوردستان رایدەگەیێنێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ.

دژە تیرۆری کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، 16-7-2025 لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، “بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێرەکانی 6:00 و 6:15، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ”.

هەروەها دەشڵێت، “لە کاتژمێر 7:00 لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ”.

بەپێی زانیارییەکانی دژە تیرۆر، “جگە لە زیانی مادیی کە بەر کێڵگەکان کەوتوون، هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button