کوردستانگرنگهەواڵ

سبەی 30 گەڕەکی شاری هەولێر سوودمەند دەبن

زیاتر لە هەفتەیەکە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر تەواو بووە و بە شێوەیەکی ئەزموونی ئاو بۆ گەڕەکەکان بەردراوەتەوە، بەڵام لە سبەی یەکشەممەوە قۆناغی ئەزموونی کۆتایی دێت و ئیدی ئاو دەگاتە دەیان گەڕەک.

هێمن نەزیف، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر ڕایگەیاند: پێشووتر بەڵێنمان دابوو کە بە ساڵێک هێڵێکی پڕۆژەکە تەواو بکەین، بەڵێنەکەمان بەجێگەیاند و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بە ئەزموونی ئاوەکە بەردراوەتەوە و گەیشتووەتە ماڵان، لەو بەشەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر، کە بۆ قۆناغی یەکەم دیارکرابوون ئێستا 95%یان ئاوی فریاگوزاریی خێرایان پێگەیشتووە و ئەو بەشەی کە ماوە لە ڕۆژانی داهاتوو ئاویان پێدەگات.

  • بە هەموو لێکدانەوە و پێوەرەکان ئەم پڕۆژەیە سێ ساڵی پێویست بوو، بەڵام هەمووان بەیەکەوە بە حکومەت و کۆمپانیا و خەڵکەوە بە شەو و ڕۆژ کارمان کرد بێ هیچ دابڕانێک و ئەوپەڕی توانامان خستەگەڕ بۆ ئەوەی بەو قۆناغەی ئێستا بگەین.
  • درێژیی بۆریی پڕۆژەکە 600 کیلۆمەترە و ئێستا بە تەواوی ئامادەیە و ئاوی پێدا دەڕوات.
  • دڵنیایی دەدەینە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی کە لەم قۆناغەدا ئاوی پڕۆژەکەیان پێناگات کە تەنیا چەند مانگێکی کە زیاتر نابێت لە سێ مانگ، دیکە چاوەڕوان بن پڕۆژەکە 100% تەواو دەبێت و ئیدی گرفتی کەمئاوی تاوەکوو 30 ساڵی دیکە کۆتایی دێت.

نزیکەی 30 گەڕەکی شاری هەولێر کە دەکەونە نێوان شەقامی ڕەشکین و ڕێگای هەولێر – کۆیە، لە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە سوودمەندن و وا بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵیش 100%ی پڕۆژەکە تەواو بێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button