گرنگهەواڵ

لیستی مووچەی مانگی حەوت دەنێردرێت

لیستی مووچە مانگی حەوت ئامادەکراوە و وردبینی تەواو بووە، سبەی چوارشەممە تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستەکە دەگەیەنێتە دەست وەزارەتی دارایی عێراق. 

هەرێمی کوردستان وەکو پابەندییەک بۆ ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا، مانگانە لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران ئامادە دەکات تاوەکو لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی بۆ بکرێت و شایستەی داراییان بۆ خەرج بکرێت. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە تیمێکی تەکنیکی بەرەو بەغدا دەڕۆن و ماوەی چەند ڕۆژێک لە بەغدا شوێنی مانەوەیان بۆ دابینکراوە تاوەکو کارەکانی وردبینی تەواو نەبن ناگەڕێنەوە. 

لیستی مووچەی مانگەی شەشی فەرمانبەران و ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتیش بۆ ئەو مانگە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە و دارایی عێراق هیچ تێنینییەکی لەسەر نەبووە. 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان و وەزیرەکان لە کۆبوونەوەی بەردەوام دایە، بۆ ئەوەی بتوانن داهاتی ناوخۆ کە 120 ملیاری دینارە بۆ مانگی شەش  و مانگەکانی دیکەش دابین بکرێت. 

بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ مانگە مووچە دابەش نەکراوە و حکومەت چاوپۆشی لە وەرگرتنەوەی باج و زەریبە و پارەی ئاو و کارەبا کردووە، ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر کەمبوونەوەی داهات، ئێستا وەزارەت دەیەوێت بارگرانی لەسەر خەڵکیش دروست نەبێت و داهاتیش بگێڕێتەوە. 

ئەوەی ماوەتەوە هەناردەکردنی نەوتە، لیژنەکانی نەوت لە کارکردن بەردەوامن، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان گوتی: تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە دەکەین، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بڕیار لەسەر نەوت دەدرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button