کوردستانگرنگهەواڵ

ئاگاداریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

بە پەلەو گرنگ …

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم؛ لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچەکانی دەرەوەى هەرێم، دەتوانن سەردانى تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ وردەکارى لەبارەى پێشکەشکردنى فۆڕمی داتاکان

بۆ پرۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە دانیشتوانی پارێزگاکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارى سێ یەکەمەکان وهەڵگرانى بڕوانامە باڵاکان دەکاتەوە لینکى ناردنى داتاکانى ئەنجومەنى ڕاژەى گشتى فیدرالى لەلایەن وەزارەتەوە ئاراستەى سەرجەم تۆمارى گشتى زانکۆکان کراوە.

بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانى تۆمارى گشتى زانکۆکانتان بکەن بۆ زانیارى و وردەکارى لەبارەى چۆنیەتى دەستپێکردنى پرۆسەکەو پێشکەشکردنى فۆڕمەکان، دواتریش لە ڕێگەى تۆمارى زانکۆکانەوە ڕاستەوخۆ داتاکان بۆ ئەنجومەنى ڕاژەى گشتى فیدرالى دەنێردرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button