کوردستانهەواڵ

پەیامێک لەلایەن مەسرور بارزانیەوە

لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان، يادی قوربانییانی کۆمەڵکوژی و تاوانێکی دڕندانەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە، کە شاڵاوەکانی ئەنفالی هەموو کوردستانی بەدوادا هات. لەم یادە خەمناکەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بازرانی دادەنوێنین و هەمیشە بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە.

لە درێژایی سەت ساڵی ڕابردوودا، دەڤەری بارزان چەندین جار ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری دوژمنانی کوردستان و سووتان و کۆمەڵکوژی و وێرانکاری بووەتەوە. بەڵام هەمیشە خەڵکی نیشتمانپەروەر و ستەملێکراوی ئەم دەڤەرە و کوردستان بەگشتی، بەشێوەیەکی قارەمانانە و لەخۆبردووانە، بەرگريیان لە کوردستان کردووە و خۆڕاگرانە، دوژمنان و نەیارانی کوردستانیان تێکشکاندووە.

وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵ، پێویستە ئەرکی یاسایی و بەرپرسیاریەتيی دەستووریی خۆی بەرانبەر بە قوربانیيانی جێنۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و هەموو قوربانيیانی دەستی ڕژێمی پێشوو جێبەجێ بکات و چیتر مافەکانیان پشتگوێ نەخات.

خەڵکی نیشتمانپەروەری كوردستان، هەرگیز ئەم تاوانانەیان لەبیر ناچێتەوە و دەبێت نەوە لەدوای نەوە، بزانن کە گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتەکانییەوە، قوربانییەکی زۆری لەپێناو پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی و مافە ڕەواکانی داوە و هەرگیز دەستبەرداریان نابێت و بەرەنگاری هەموو ئەوانەش دەبێتەوە کە هەوڵی داگیرکاری و دووبارەکردنەوەی سیاسەتی شۆڤێنی و تاوانەکانی ڕابردوو دەدەن.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی جێنۆسایدی بارزانییەکان و گشت شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/7/31

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button