
ئەمشەو لە قەزای دووکان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەڤەلۆن کە سێ گەنجی تێدابووە، کەوتووەتە ناو دەریاچەی دووکان، بەوتەی قایمقامی دووکان سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە سەلامەتن.
سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوكان ڕایگەیاند، ڕووداوەکە ئەمشەو ڕوویداوە، بەرامبەر هۆتێل ئاشوور ئۆتۆمبێلێک کە سێ گەنجی تێدا بووە، لە کاتی گەڕانەوەیان، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە دەستی وەریدەگرێ و کەوتووەتە ناو دەریاچەی دوکانەوە، هەرزوو توانراوە گەنجەکان ڕزگار بکرێن.
سەرچاوەیەک دەڵێت، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڤەلۆن كە سێ گەنجی تێدا بووە، كەوتووەتە ناو دەریاچەی دوكان، سێ گەنجەكە سەلامەتن و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکە دەدەن.
Facebook Comments Box