کوردستانگرنگهەواڵ

قۆناغی دووەمی ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکرێتەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ناوی قۆناغی دووەمی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی لەسنووری شارەوانی هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە، کە 40 خاڵیان بە سەرەوە هەیە. 

لەوبارەوە فەرحان عیزەت، گوتەبێژی شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی، ئێمە لە قۆناغی هونەری و کارگێڕی پرۆسەکەداین، کە ئەو فەرمانبەرانەی ناویان دەرچووە لە زۆرترین خاڵەوە دەست پێدەکەین.

گوتەبێژی شارەوانی هەڵەبجە گوتیشی: ئەو فەرمانبەرانەی سەرووی 40 خاڵیان هەیە ناوەکانیان تۆمار دەکەین، ڕێکارە کارگێرییەکانیان بۆ دەکەین  و ناوەکان ڕەوانەی شارەوانییەکانی شارەکانی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی ئەستۆ پاکیان بۆ بکرێت، کە لە هیچ شوێنێکی کوردستان زەویان وەرنەگرتووە، دەشڵێت: کە ئەو پرۆسەیەمان تەواو کرد، ڕێکارەکانی دیکەش دەگرینە بەر.

فەرحان عیزەت ئاشکرای کرد،  لە هەڵەبجە، 10 هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی تۆمار کردووە، بەڵام مانای ئەوە نییە هەموویان زەوی وەربگرن، لەبەر ئەوەی فەرمانبەر هەیە خۆی و هاوسەرەکەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، هەیە پێشتر زەوی وەرگرتووە، بۆیە کە ئەستۆ پاکی تەواو بوو ئینجا ژمارەیەکی دروستمان دەستدەکەوێت.

لەبارەی شوێنی زەوییەکان، فەرحان گوتی: کەرتی 39ـی بامۆک و حەسەناوە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئامادەکراوە، ڕوونیشی کردەوە، ئەو فەرمانبەرانەی 40 خاڵ بەرەو سەرەوەیان هەیە، ژمارەیان زیاتر لە 500 فەرمانبەرە، بەڵام ئەوانەی لە 40 خاڵ بەرەو خوارەوەیان هەیە جارێ دیار نییە، بۆیە قۆناغ بە قۆناغ کارەکان تەواو دەکەین.

لە بارەی پێداویستییەکانی فەرمانبەران، گوتی: دەبێت فەرمانبەر کارتی زانیاریی و کارتی نیشتیمانی خۆی و هاوسەرەکەی بێنێت، هەروەها ئەو شوێنانەشی دابین کراوە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، باشترین شوێنە و کە لە ئێستادا تەنیا ئەو شوێنانە بەدەست سەرۆکایەتی شارەوانیەوەیە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button