
ئەمڕۆ شەممە لە شاری سلێمانی تەرمی کەسێک لە ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند: “تەرمەکە لە ئۆتۆمبێلێکی ژمارە بەغدا دۆزراوەتەوە”.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و پێدەچێت کەسەکە دوو بۆ سێ رۆژ لەمەوبەر گیانی لەدەستدابێت”.
سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ریگەیاند: “پیاوێکی بە رەگەز عەرەب، کە تەمەنی سەروو 40 ساڵانە، شەوی رابردوو بەهۆی زۆر خواردنەوەی مادەی کحولییەوە، جەڵتە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.”
بە گوتەی ئەو گوتەبێژەی پۆلیس ئۆتۆمبێلی پیاوەکە لە جۆری باجیرۆ بووە.
پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
Facebook Comments Box