جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

بەلەمێک بە 89 سەرنشینەوە کە زۆرینەیان کوردن گیریانخواردووە لە نۆکەندی ئینگلیز

بەلەمێکی چووپی هەڵگری کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز لەکارکەوتووە. چالاکڤانێکی کۆچبەران دەڵێ، 89 کەسی تێدایە و زۆرینەیان کوردن.

بەلەمەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 09ـی ئاب لە فەرەنساوە بەڕێکەوتووە. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کۆچبەران لە ئەورووپا رایگەیاند: “بەلەمەکە زیاتر لە شەش کاژێرە لە ئاوەکەدایە، کە لە سنووری فەرەنسایە و تاوەکو ئێستا پۆلیس نەچووە بەهانایانەوە”.

رەنج پشدەری گوتی: “89 سەرنشین لە بەلەمەکەدان، پێدەچێت بەهۆی زۆریی کۆچبەرەکانەوە ماتۆڕەکەی لەکارکەوتبێت”.

ئەو چالاکڤانە دەڵێ، لەگەڵ کۆچبەرەکان قسەی کردووە و رایانگەیاندووە، زۆرینەیان کوردی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانن؛ ئەوانەی خەڵکی رۆژهەڵاتن بەشی زۆریان خەڵکی سنووری مەریوانن.

لەنێو کۆچبەرەکاندا ژن و منداڵ هەیە. رەنج پشدەری گوتی: “رێکخراوەکانی تایبەت بە کۆچبەرانم لە فەرەنسا ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی پۆلیس لە دۆخەکە ئاگادار بکەنەوە”.

پەڕینەوە لە نۆکەندی ئینگلیز چەندین ساڵە بەردەوامە و کۆچبەران لە فەرەنساوە بەو رێگەیە خۆیانن دەگەیێینە بەریتانیا.

بە گوێرەی وەزارەتی ناوخۆ بەریتانیا، ئەم ساڵ تاوەکو کۆتایی مانگی رابردوو، 25 هەزار و 436 کەس لە نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button