کوردستانگرنگهەواڵ

پڕۆژەیەک لە نێوان هەولێر و سلێمانی بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دروست دەکرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەک تەواوکەری پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی جووتسایدی کۆیە-دووکان دەکرێت، کە بەشێکە لە پلانی فراوانکردنی ڕێگای سەرەکیی نێوان هەولێر و سلێمانی.
چوار ڕێگەی سەرەکی هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستنەوە، ڕۆژانە هەزاران ئۆتۆمبێل هاتووچۆیان بەسەردا دەکەن، لە قۆناغی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەدان و بە تەواوبوونیان هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەولێر و سلێمانی ئاسانتر دەبێت.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغی دووەمی پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دەست پێدەکات. هاوکات پڕۆژەی جووتسایدی کۆیە-دووکان لە قۆناغی ئامادەکردنی دیزایندایە و پێش کۆتایی ئەمساڵ کاری تێدا دەکرێت.”

 لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ڕێگای نێوان هەولێر و سلێمانی بەتەواوەتی بکرێتە جووتساید و پڕۆژەکەش بەپێی ستانداردە جیهانییەکان جێبەجێ دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button