کوردستانهەواڵ

کارەبای زۆرینەی شارەکان پچڕا

لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کارەبای تۆڕی هەموو عێراق دووچاری کوژانەوەی گشتی بووە، بەو هۆیەوە ئەو بڕە کارەبایەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەنێردرا، ئەویش ڕاگیراوە. بەڵام هیچ کاریگەریەکی لەسەر کارەبای کوردستان نەبوو.

سەرچاوەیەک لە وێستگەی کارەبای غازی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆوە دوو یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە تایبەتە بەو کارەبایەی دەنێردرێت بۆ شارەکانی دیکەی عێراق وەستاوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کوژانەوە گشتیەیەی لە کارەبای گشتی عێراق ڕوویداوە، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کارەبای کوردستان نەبووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، یەکێک لە یەکەکان داگیرسێنراوەتەوە، بەڵام ئەوەی تر نەتوانراوە دابگیرسێنرێتەوە.

 لە پارێزگای هەولێر لە هەردوو وێستگەی کارەبای غازیی هەولێر و وێستگەی خورمەڵە کارەبا بۆ مووسڵ و شارەکانی دیکەی عێراق دەنێردرێت و بڕەکەی 1200 مێگاوات کارەبایە. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button