کوردستانگرنگهەواڵ

ژمارەیەک زەوی دیکە لە هەولێر دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی ژمارەیەک پارچە زەوی دیکە، لە سنووری قەزای خەبات دابەش بکات و نزیكەی هەزار کەس سوودمەند دەبن.

و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی و دابەشکردنی زەوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر خێراتر کراوە، ئامانجەکە ئەوەیە پێش مانگی 10ی ئەمساڵ سەرجەم سوودمەندبووان لە سنووری هەر 35 قەزا و ناحییەکەی هەولێر تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ بکرێت.

 مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر؛ رایگەیاند، “ژمارەیەک پارچە زەوی کە دەورووبەری هەزار پارچە دەبێت، لە سنووری ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات ئامادە دەکرێن و لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو تیروپشک بۆ دابەشکردنیان دەکرێت.”

42 هەزار فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشین لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، 35 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون و زیاتر لە 10 هەزار و 500 کەس تیروپشکی وەرگرتنی زەوییەکانیان بۆ کراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button