کوردستانگرنگ

پەیامێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی شەڕەکەی لالەزار

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی لالەزار دەڵێت، “پێویستە سەرجەم كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان به‌ ياسا و دوور له‌ تووندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه‌.”

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “جه‌خت له‌ سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه‌. پێویستە سەرجەم كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان به‌ ياسا و دوور له‌ توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه‌.”

دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

په‌يامێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

دوابەدوای‌ ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه‌ به‌داخه‌وه‌ ژماره‌يه‌ك قوربانیى لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له‌ سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه‌. پێویستە سەرجەم كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان به‌ ياسا و دوور له‌ توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه‌.

هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button