کوردستانگرنگهەواڵ

نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی شەش

بەگوێرەی زانیارییەکان نووسراوەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش خراوەتە بەردەم تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرج کردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوە، ئەمڕۆ یەکشەممەش دوای دەستپێکردنی دەوامی فەرمی نووسراوی خەرجکردنی مووچە خراوەتە بەردەم تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ دەستپێکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان و ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستان.


 لە نووسراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەسەر ئەو مەرجانە کراوەتەوە کە پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دانرابوون. گرنگترینیان بریتین لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێدانی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بە بەغدا.

بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند، پرۆسەکە تەنها پێویستی بە چەند ڕێکارێکی کارگێڕی و ڕێکخستن ماوە و لە نزیکترین کاتدا هەناردەی نەوتی کوردستان دەست پێ دەکات. 


حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ نیشان داوە. بەپێی زانیارییەکان، ناردنی ئەم بڕە پارەیە لەسەر بڕیاری خەرجکردنی مووچە لە بەغداوە وەستابوو، تاوەکو ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقی بکەن.

 ئەمڕۆش شاندێکی دیکەی کوردستان گەیشتوونەتەوە بەغدا بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان، بەتایبەت لەسەر پرسەکانی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان. بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی وزاریی حکومەتی عێراق کۆ ببنەوە و پرسی ناردنی مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و چۆنییەتی پێدانی داهاتی نانەوتی تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان بێت.


بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە رایگەیاند گوت، “ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجەکان جێبەجێ بکات، ئەوا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بڕیاری ناردنی پارەکە دەدرێت و لە ڕۆژانی چوارشەممە یان پێنجشەممەدا مووچە دەنێردرێت.”


وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوی کردووە و ڕایگەیاند: “هەرکات پارە لە بەغداوە بنێردرێت، هەمان ڕۆژ لیستی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیێنین و ڕۆژی دواتر دەست بە دابەش کردنی دەکەین.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button