جیهانگرنگهەواڵ

ژمارەیەک سەرباز دەکەونە بۆسەیەکەوە

میدیای ئیسرائیلی کوژرانی سەربازێکی سوپای ئیسرائیلی و برینداربوونی 9ـی دیکە رادەگەیێنێت کە کەوتوونەتە بۆسەیێکی حەماسەوە و دەشڵێت، چوار سەربازی دیکەیان دیار نەماون. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 30ـی ئابی 2025، سوپای ئیسرائیل لە گەڕەکی زەیتوونی رۆژهەڵاتی غەززە هێرشێکی دەستپێکرد؛ بەگوێرەی میدیایی ئیسرائیلی بەشێکی سەربازانیان کەوتوونەتە بۆسەیێکی حەماسەوە و چواریان دیار نەوماون کە گومان دەکرێت بەدیل گیرابن. 

لە چەند دیمەنێکدا دەردەکەوێت کە هێلیکۆپتەری ئیسرائیلی بۆ بەهاناوەچوون و گواستنەوەی برینداران روو لە گەڕەکی زەیتوون دەکەن. میدیای ئیسرائیلیش باس لەوە دەکەن، لەدوای رووداوەکە، سوپا دەستی بە كشانەوە لەو گەڕەکە و دەوروبەری کردووە. 

پێگەی “حەدشوت للو تسنزورا”ـی عیبری پێكدادانە چه‌كدارییەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند هه‌وڵی رزگاركردنی برینداران به‌رده‌وامه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ لانیكه‌م 9 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری بریندار گواستراونه‌ته‌وه‌ نەخۆشخانە.

ئەم هێرشە لەدوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی ئیسرائیل غەززەی بە “ناوچەی مەترسیداری شەڕ” راگەیاند. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button