کوردستانگرنگهەواڵ

مەسرور بارزانی فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی کوردستان واژۆ دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/1، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان) ی دەرکرد کە ژمارەیان حەفتسەد و حەفتا و پێنج دەرچووی ساڵی خوێندنی (2023- 2024)ن لە سەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەم فەرمانە لەبەر پێویستیی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ڕاژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button