کوردستان

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٨ دابەش دەکرێت

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ٣ی ئەیلول ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٨) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەریوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی یەکشەممە بەرواری (٧)ی ئەیلول دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لەم مانگەدا، نزیکەی (٩٥٪) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button