
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت هیچ بیانویەکی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە، ئامادەین نەوت بدەینە بەغدا و نووسراو کراوە و چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی عێراق دەکەین، بەڵام لەبەرامبەر ئەوە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 233 هەزار بەرمیل و لەو ڕێژەیەش 50 هەزاری پشکی هەرێمی کوردستان دەردەهێنرێت، ئەوەی تریش پشکی کۆمپانیاکان و حکومەتی عێراقە و پێیان دەدرێت.
بەگوتەی پێشەوا هەورامانی پێشکەوتنی باش هەیە لە ڕێکەوتنی سێ قۆڵی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکان و حکومەتی عێراق، پێشتر کۆمپانیاکان داوایان دەکرد، کە لەلایەن دادگاکانی دەرەوە مافەکانیان زامن بکرێت، بەڵام ئێستا ڕازی بوون لەلایەن دادگاکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و مافەکانیان زامن بکرێت و عێراقیش ڕازی بووە لەسەر ئەمە.
وەک گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئەوەی گرنگە چاوەڕێی حکومەتی عێراقین ڕازمەندی بدات و نەوتەکە وەربگرێت لەبەرامبەر ئەوە مووچەکانی مانگی حەوت و هەشت بنێردرێت لەدوای ئەوانەش مووچەکانی دیکە بنێردرێت”.