
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکیدا لە ساڵیادی ڕیفراندۆم دەڵێت: ڕۆژی بڕیاری بوێری گەلی کوردستان، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمان، ڕۆژی هیوا و ئومێد، لە سەرکردە و ڕابەر و پێشمەرگە سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی نیشتیمانپەروەر و خۆڕاگری کوردستان پیرۆز بێت
Facebook Comments Box