
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕاگرتنی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە.
هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014ـەوە بۆری نەوتی سەربەخۆی بونیادناوە و نەوتی کێڵگەکانی کوردستانی پێ هەناردە دەکرد، کە لە خورمەڵەوە درێژ دەبێتەوە بۆ فیشخابوو. بەڵام لە ساڵی 2023 هەناردەکردنی نەوت بەو بۆرییە وەستا. ئەمرۆش هەر لە ڕێگەی ئەو بۆرییەوە دووبارە نەوت هەناردە کرایەوە.
دوای دوو ساڵ و شەش مانگ، کاتژمێر 6ـی بەیانی ڕۆژی شەممە، نەوتی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەوە هەناردەی فیشخابوور کرا و لەوێوەش هەناردەی بەندەری جەیهان کرا.
ڕێوڕەسمی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆ لە پێشابوور بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانەوە پڕۆسەی گواستنەوەی نەوت دەستیپێکردووەتەوە و لەوێشەوە هەناردەی بازاڕی نەوتی جیهان دەکرێت، هەر لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی ناوخۆی بەکاردێت..