
لە نرخی زێڕ بەردەوام لە هەڵکشاندایە، ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر هۆکارەکەی بۆ لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە.
سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر ڕایگەیاند: لە ڕۆژی 27-9-2025، تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک مسقاڵ زێڕ 23 هەزار و یەک ئۆنسە زێڕ 135 دۆلار بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر بازاڕی زێڕ دروست کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەم جۆرەیە:
-مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 825 هەزار دینارە.
-مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 788 هەزار دینارە.
-مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 675 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکاندا بە سێ هەزار و 895 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
Facebook Comments Box