
ئەمڕۆ دووشەممە 10/13 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێترێیۆس بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا( CIA ) کرد .
لە دیدارەکەدا ، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا،
هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانگاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتیی ئاڵوگۆڕ کرا . لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی و ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا کرایەوە.

Facebook Comments Box