کوردستانگرنگهەواڵ

مەسرور بارزانی دوو پڕۆژەی ڕێگاوبانی بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-کۆیە و پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان-گۆمەسپان-ی بەسەر کردەوە.

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکان کرد و دووپاتی کردەوە کە پێویستە لە کاتی خۆی و بە باشترین شێوە تەواو بکرێت.

دووسایدی هەولێر- کۆیە پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی ڕێگەوبانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بە گوژمەی 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار، لەلایەن كۆمپانیاى ئوزان بە درێژيی 37 كیلۆمەتر كاری تێدا دەكرێت و ڕێگەکە، سێ لەین ڕۆیشتن و سێ لەین هاتنە و پانی هەر لەینێکی 12مەترە. هەروەها 6 ئۆڤەر پاس، 5 ژێر پرد و پردێکی گەورەی بە درێژی 250 مەتری تێدایە، جگە لە دروستکردنی 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی.

پرۆژەی دووسایدی کەسنەزان- گۆمەسپان، درێژیی شەقامەكانی 15 كیلۆمەترە و پانی هەر سایدێك زیاتر لە 10 مەترە و دوو ڕێڕەوی سەرەكی و ڕێڕەوێكی فریاگوزاریی دەبێت، كە لە كۆتایی شەقامی كەسنەزان دەست پێ دەكات و لە دەربەندی گۆمەسپان كۆتایی دێت.

پڕۆژەکە لە 4 پرد و 1 ئەندەرپاس و 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی پێكدێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button