کوردستانهەواڵ

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئوردن دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد بەتاریسە، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە.

کونسوڵی گشتیی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای دووەم شای ئوردن و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئوردنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button