فێستیڤاڵی ساڵی نوێی لە سەنتەری شار بەرێوەدەچێت

ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2026، لە پێناو نیشاندانی سیمایەکی جوانتر و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کوڕان و کچانی شارە خۆشەویستەکەمان، هەڵدەستێ بە سازدانی فێستیڤاڵێکی نمایش کردنی کاڵاو بەرو بوومی بڕاندەکان و کردنەوەو دانانی چەندان کۆشک و کەپر بۆ بەهرەمەندانی دەست ڕەنگین و شێفی خواردنە کوردەواریەکان لە سەنتەری شار لە بەردەم قەڵای هەولێر .
بۆ ئەم مەبەستە خوازیاران و خاوەن بڕاند و بەهرەمەندان ئاگادار دەکەینەوە بۆ ناو نوسین دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشی پلاندانان بکەن لە ماوەی سێ ڕۆژ لە ڕۆژی یەکشەممە 30/11/2025، بۆ ئەوەی سوودمەند بیت لە وەرگرتنی کۆشک یاخود کەپر کە بەبێ بەرامبەر دیاری کراوە تەنیا کرێی هێنان و بردنەوەی کۆشکەکە دەکەوێتە ئەستۆی خوازیارانی بەشداربوو.
فێستیفاڵەکە لە /12/2025 20دەستپێدەکات تاوەکو 1/1/2026 کە ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت .



