کوردستانگرنگهەواڵ

ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و شوێنی هێرشەکە ئاشکرابوو

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەڵێت: هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە، “یەکێکیان کێڵگەکەی پێکا و ئەوی دیکەیان لە دەرەوەی کێڵگەکە کەوتووەتە خوارەوە، پاشماوەی هەردوو درۆنەکەش رەوانەی بەڵگەکانی تاوان کراون بەمەبەستی دەرهێنانی زانیارییەکانی نێو میمۆرییەکانیان.”

هەروەها دەڵێت، ئەو دوو درۆنەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، لە باشووری کێڵگەکەوە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی قەزای خورماتوو هەڵدراون.

ئەمە یازدەیەمین هێرشە کە لە ناوچەی ئاماژەپێکراوەوە دەکرێتە سەر ئەم کێڵگەیە. ئەوە بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە.

لیژنەکە گەیشتووەتە ناوی ئەنجامدەرانی هێرشەکە کە لە چەند هێزێکی لە یاسادەرچوون، بەشێکیان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

لیژنەکە راسپاردەی بۆ چەند رێکارێک کردووە بۆ پاراستنی کێڵگەکە، کە حکومەتی فیدراڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێیان دەکات، بەمشێوەیە:

دووبارە بڵاوەپێکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین، بەشێوەیەک کە هەر بۆشاییەکی ئەمنی پڕبکاتەوە و هەماهەنگی لەنێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و هێزە جێگیربووەکان بەردەوام بێت و یەکێتیی فەرماندەیی مسۆگەر بکرێت.

  • ئاگادارکردنەوەی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و دەستەی حەشدی شەعبی بۆ گۆڕینی فەرماندەکانی ئەو ناوچانە بە فەرماندەی بەتوانا.
  • پەرەپێدان و بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندیی هەواڵگری لەنێوان دەزگا هەواڵگرییە فیدراڵییەکان و هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستان.
  • وەزارەتی بەرگری بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێڵگەکە بە سیستمی بەرگریی ئاسمانی تەیار بکات و پاراستنی مسۆگەر بکات.
  • سەپاندنی رێوشوێنی تووند بۆ بەکارهێنان و گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە هەموو جۆرەکانیەوە، مەگەر بە رەزامەندیی فەرمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان نەبێت.
  • ناردنی نووسراو بۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لەگەڵ ئاژانسە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ بەدواداچوونی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەکەدا.
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button