
باشە ئێستا بۆ هەولێر بۆتە پایتەختی هاوکاری و کەمپەین؟
سەرەتا زۆر زۆر بەداخەوەم بۆ خەڵکی سنوری چەمچەماڵی ئازیز، بۆ ئەو دۆخە ناخۆشە و سوپاسی هەموو کەسێک دەکەم، هاوکاریان دەکات و لەگەڵیانە
ئەوە جوانە ئەوەیە، لە زاخۆ و دهۆک لافاوە هەولێر کەمپەین دەکات، لە دەربەندیخان بومەلەرزە و لافاوە، هەولێر کەمپەین دەکات، لە چەمچەماڵ لافاوە هەولێر کەمپەین دەکات، لە کوردایەتییە هەولێر دەیکات، لە باکور و رۆژئاڤا و رۆژهەڵات شتێک روودەدات، هەولێر کەمپەین دەکات.
بەڵام کاتێ لە هەولێر لافاوە، یان بۆردومان دەکرێت، پێدەکەنن و گاڵتەی پێدەکەن، یان گێل و نەزانن و کۆیلەن
ئەوەی زۆر زۆر لام سەیرە، خەڵکی ئازیزی هەولێرە، زۆر دڵپاکن و زوو هەڵەی خەڵک لەبیر دەکەن، ئەگەرنا قەت نەدەبوو ئەوەی بەرامبەریان کرا لەبیر بکەن، بەڵام هەولێری جوامێرن
نزیکەی سێ ساڵە بەفەرمی هەولێر قۆناغی بێ ئاوی، لافاو، بێ کارەبایی، بێ ئیشی، بێ ساحێبی و بەرەڵایی تێپەڕاندووە، ئێستا شارێکی مونەزەمە و گوندێکی گەورە نیە
هەولێر خەریکە هاوکاری هەموان دەکات،! لە پایتەختی دبلۆماسی، ئابوری و سیاسیەوە، بۆتە پایتەختی هاوکاری و کەمپەین
جاران کاتێ هەولێر توشی لافاو دەبوو، خەڵکانێکی دەرەوەی هەولێر، گاڵتەیان بە شارەکە و خەڵکەکەی دەکرد، زۆر کەس هەبوو لە رقی پارتی پێی خۆشبوو، هەرچی ئیسلامی، ئۆپۆزیسیۆن و ئێمەی یەکێتی هەیە بخنکێنین و بمرین، تا بڵێن پارتی هۆکارە و حکومەت گەندەڵە
یعنی ئۆپۆزیسیۆنێک و یەکێتیەک و ئیسلامیەک و گۆڕانێک و شیوعیەکی دەرەوەی هەولێر، پێی خۆشبوو ئێمە و هاوحیزبییەکانی خۆیان بمرین تا بڵێن خەتای پارتیی و مسرور بارزانییە
ئەوە ڤیدیۆیە دڵۆپێکە لە دەریای نمونەو روانینی کۆمەڵێک خەڵک بەرامبەر بە هەولێر و هەولێرییەکان.
من کەسێکم شتم بیرناچێت، نە ئەو هەڵە و چاکانەی کردوومە نە ئەوانەی بەرامبەرم کراون، هەردووکی بە چاوی بەرامبەرم دادەمەوە و دەیگێڕمەوە لە رۆژی خۆیدا
چونکە لە تەریقەتی مندا، رق لەدڵ گرتن ئەرکە و لێبوردن کفرە
هانا چۆمانی



