
مشتێک لە خەرمانێک، لەبارەی ‘داهاتی سنوری یەکێتی بۆ کوێ دەڕوات’
لافاو لە چەمچەماڵی قەزا ڕوویداو و بەهانە بە ئیدارە سەربەخۆکەی زاخۆ گیرا! یارمەتی لێقەوماوان نادەن و وتیان نابێت پیتزا بۆ منداڵانی سنورەکە بکردرێت! ڕێڕەوی ئاو دەگۆڕن، زەوی داگیر دەکەن، دواتر دەڵێن، پۆند و بەنداوەکان سودیان نەبوو..
بۆ تێگەیشتن لەو هاوکێشەیە، پێویستە ئەمانە بزانیت👇🏻
لە هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی سەرەکی هەن، ئەوانیش (ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان).
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، داهاتی دوو دەروازەکەی سنوری یەکێتی یەکێکیان لەسەدا 32% و ئەوەی دیکەش زیاتر لەسەدا 50% کەمی کردوە. لەملاوە هەردوو دەروازەکەی سنوری هەولێر و دهۆک (ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران) زیادیکردوە!
بۆچی داهاتی دوو دەروازەکەی سنوری یەکێتی کەمی کردوە؟ بۆ قەزایەکی وەکو چەمچەماڵ پارەی کەمی بۆ خەرج دەکرێت؟
-تەنها لە چەند مانگی ڕابردوو یەکێتی لە دەروازەی باشماخ زیاتر لە ٣٦ ملیار دیناری بەناوی تەنسیق و باری هەماهەنگ، بە نایاسایی و بەبێ پسولەی فەرمی بۆ خەزێنەی یەکێتی ڕۆشتووە و دینارێکی بۆ حکومەتی هەرێم نەگەڕاوەتەوە.
-ئیدارەی گشتی یەکێتی، بەناوی سۆنەرەوە ٤٧ دۆلار لە هەر بارهەڵگرێک لە سنوری باشماخ وەردەگرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.
-لە مەرزی پەروێزخان، یەکێتی بەناوی سۆنەرەوە ٤٣ هەزار دینار بۆ هەر بارێک بۆخۆی وەردەگرێت.
-ئەمەش لەکاتێکدایە، پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و نەسریە، تێچووەکەیان لە داهاتی ناوخۆیی دەدرێت. زۆرینەی داهاتی ناوخۆییش پەیوەستە بە داهاتی دەروازە سنووریەکان.
-ئیدارەی گشتی یەکێتی بە هاوکاری “سەرۆکی شارەوانی سلێمانی”، بە نایاسایی زیاتر لە ٧٠٠ باشترین زەویەکانی سنورەکەیان دابەشکرد بۆسەر، (هێزەکەی دیاری کۆماندۆ)، (سەرخێڵی ئپراسیۆن)، (دژەتیرۆری وەهاب هەڵەبجەیی) و (هێزی دەڵتا)ـی قوباد تاڵەبانی.
ئەمانەی باسم کرد، زۆر زیاتر بوونیان هەیە، ڕەنگە لە نوسیتنەکانی داهاتووم باسی ئەوانیش بکەم.
بەڵام! پێویستە خەڵکی سنورەکە ڕێگری لە یەکێتی و هێزەکانی بکات، دەبێت بایکۆتی میدیاکانی بکرێت و نەهێڵن لەوە زیاتر فکریان ئیرهاب بکرێت.
محەمەد رەفیق کوردی



