
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی دەرئەنجامی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە، دەکرا هەندێک رێکار بگیرابایەتە بەر کە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانی کەمتر بووایە. لێکۆڵینەوەش لە ژمارەیەک بەرپرسی خۆجێی کراوە.
ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و داوای بەخشینیان کردووە لە پۆستەکانیان:
رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ.
ئارام نەجات، سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ.
بورهان عەبدوڵڵا، سەرۆکی شارەوانیی شۆڕش.
عەبدوڵڵا حەمە کاکەڕەش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ.
هەروەها لێکۆڵینەوە لە هاوتا عەزیز، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش کراوە. بەڵام وەکو قوباد تاڵەبانی گوتی، داوای نەکردووە لە پۆستەکەی ببەخشرێت.
Facebook Comments Box



