
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “لە سووریا هێرشمان کردە سەر داعش” و پێنتاگۆنیش کردنە ئامانجی 70 پێگەی داعشی لە سووریا راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن دەڵێت، “لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژێرخان و کۆگاکانی چەکی داعشمان بۆردوومان کرد و ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگریی پلانی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعشە دژی ئەمریکا”.
پێنتاگۆن هەروەها رایگەیاند، “لە بەدواداچوونی بێوچانی ئەو تیرۆریستانەی کە هەوڵدەدەن زیان بە ئەمریکییەکان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا بگەیێنن بەردەوام دەبین”.
Facebook Comments Box



