ته‌ندروستیهەواڵ

لەکاتی بەفر خواردن ئاگاداربە

ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ هاتنی سەرما و بەفربارین خەڵکێکی زۆر روو لە ناوچەکانی بەفربارین دەکەن و ئارەزووی تێکەڵاوبوون لەگەڵ بەفر و تەنانەت خواردنیشی دەکەن، بەڵام لە هەندێک دۆخدا نابێت بەفر بخورێت.

بەپێی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، ئەگەر بەفر دەستکاری کرابێت واتە راماڵدرابێت، قاچی پێدا نرابێت یانیش خاوێنکرابێتەوە و ئۆتۆمبێلی بەسەردا چووبێت نابێت بخورێت.

هەروەها ئەگەر بەفرەکە رەنگی گۆڕا بێت؛ نابێت بەفری زەرد یان رەش یاخود سوور بخورێت، چونکە ئاماژەی بۆ ئەوەی لەگەڵ شتی دیکەدا تێکەڵ بووە و پیسبووە.

ناوەندەکە هۆشداری دەدات کە سەرەتاکانی بەفربارین؛ چینی یەکەمی بەفر نابێت بخورێت، چونکە تێکەڵ بووە بە میکرۆب و پیسییەکانی هەوا و زەوی.

لەکاتی خواردنەوەی بەفردا ئاگاداری ئەمانەش بە؛

* رەنگە هەستیاری دروستبکات.

* جەستە وشک دەکاتەوە، چونکە جەستە وزەی زۆر لە توانەوەی خەرج دەکات.

* دەشێت تێکەڵ بە میکرۆبەکان بووبێت و ببێتە هۆی نەخۆشی.

بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی راگەیاندووە، “ئەمڕۆ شەپۆلەکە بەرفراوان دەبێت؛ لە هەموو ناوچەکانی کوردستان باران دەبارێت و ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شارۆچکانەی لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزن، سپیپۆش دەبن، لەوانەش: (شیلادزێ، ئامێدی، بامەڕنی، بارزان، مێرگەسۆر، قەرەداخ، پێنجوێن، پیرەمەگروون و ماوەت).”

ئەو شارەزایە هۆشداری دەدات لە نیوەڕۆی دووشەممەوە تاوەکو شەوەکەی، پێشبینی زۆرترین بڕی بەفر دەکرێت، نەک تەنیا لە شاخەکان، بەڵکو لە سەنتەری هەندێک شاریش، پلەکانی گەرماش بە تەواوی دادەبەزن و ئەگەری بەستن و شەختە هەیە. باران و بەفرەکەش تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەفر و باران تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button