گرنگوتار

بۆ هەموو لایەك رونبوەوە ئەو حزبە بچوكانەى وەك بوكەڵە بەكاردەهێنرێن

لە دەســــــــــــــت دۆســــــــــــــتی دوو ڕوو عەجــــــــــــــەب دڵــــــــــــــم تەنــــــــــــــگە

فــــــــــــــــیدای ئــــــــــــــــەو دوژمــــــــــــــنــەبم کـــــــــــــــە یــــــــــــــــەک ڕەنــگــــــــــــــــە

‘’مـەحـوی شاعیر’’

بۆ هەموو خەڵک روونبوەوە ئەو حیزبە بچوکانەی کە بەپارەی هەندێ لایەنی بەغداد و بەپشتیوانی لایەنی تری هەرێم دروستکراون، وەک بوکەڵە بەدەست ئەم لایەن و ئەولایەن بەکار دەهێنرێن ئامانجەکەی دیاربوو، بۆ سەپاندنی سیستمی مەرکەزیەت و لاواز کردنی هەرێمی کوردستان بە لێدان لە کاندیدەکانی پارتی بۆ پۆستە باڵاکانی عێراق.

هەموو لایەنەکانی عێراق و وڵاتانی جیرانیش دەزانن تەنها و تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد بەرگری لە مافە دەستورییەکانی هەرێم و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مافەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکات، وەفدی پارتی بەفەرمی مەرجەکانی خۆی بە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی وتووه كه دەبێت مافە دەستورییەکانی هەرێم بچەسپێنرێت و جێ بەجێ بکرێت ..

ئەوەی شەوی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق رویدا گەلە کۆمەکێی هەندێ لایەنی کوردە کە دەستەمۆی هەندێ لایەنی عێراقین بۆ دژایەتیکردنی پارتی کە یەکسانە بە دژایەتی کردنی گەلی کوردستان و هەرێمی کوردستان …

بەڵام مێژوو سەلماندویەتی ماڵباتی بارزانی و پارتی خوای گەورەو میللەت و چیاکانی کوردستانی لە پشتە ئیرادەی پارتی ئیرادەی میللەتێکی زوڵم لێکراوە بە هیچ زاڵمێک نەشکێنراوەو ناشکێنرێت … چاوەرێ بن

ڕێباز حەملان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش بخوێنەوە
Close
Back to top button