کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

بەڕێز هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم.

هیوادارم ئەندامانی خولی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ئاست چاوەڕوانیی و خواستی خەڵکی عێراقدا بن و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و بتوانن پڕۆژە یاسای پێویست و گرنگ لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکان پەسەند بکەن . هەروەها ئومێدەوارین ئەنجومەنی نوێنەران وەک دەزگایەکی گرنگیی یاسادانان، ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا بگێڕێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/30

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button