کوردستانهەواڵ

زانیاری لەبارەی سەربڕینی ژنێک لە کەرکووک

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە گەڕەکێکی کەرکووک دۆزرایەوە، گوتەبێژی تەندروستیی شارەکە دەڵێت: “لەنێو ماڵەکەیدا سەربڕدراوە.”

رۆژی سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستی کەرکووک رایگەیاند، ژنەکە لەدایکبووی ساڵی 1986 بووە. رووداوەکەش لە گەڕەکی حوسێن لە شوقەکانی سەدام روویداوە. 

بەپێی زانیارییەکانی تەندروستیی کەرکووک، ژنەکە ناوی ئیمان عەبدولکەریم محەممەدە و خەڵکی شاری موسڵە، تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیە. 

گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت: “رووداوەکە ئێوارەی سێشەممە روویداوە، بەڵام چەند کاژێرێک دواتر هێنراوەتە نەخۆشخانە، دوای توێکاری لە پزیشکی دادی تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button