
یارییەکی ناشیرین و ڕێککەوتنێکی ناو زیندان!
یارییەکی ناشیرین و ڕێککەوتنێکی ناو زیندان!
کارتێکی سوتاو؛ جاران پارتی و یەکێتی بوو، بەڵام ئێستا تەنیا پارتییە
شاسوار عەبدولواحید، دوای ئازادکردنی بە مەرجی بوون بە پاشکۆی یەکێتی، لە پەیامەکانیدا دەریخست کە بە تەواوی تەسلیمی ئیرادەی یەکێتی بووە.
لە ناو زینداندا ڕێککەوتنێکی “مردوو” کراوە، کە تەنیا مەبەست لێی ئازادبوونی بووە بەرامبەر بە ناردنی پەیامێکی توند بۆ پارتی؛
ئەگەر سەرنج بدەن، شێوازی قسەکردنی شاسوار بە تەواوی گۆڕاوە.
ئەمە ڕێککەوتنێکی شاسوار و بافڵ تاڵەبانییە کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی شاسواری دەکرد و خۆشی وایگوت یەکەمجارە
دەیانەوێت پەیامێکی ڕوون بدەنە پارتی: “نەک هەر لە سەرۆککۆماری عێراق، بەڵکو لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیشدا کێشەت بۆ دروست دەکەین.”
جاران بافڵ تاڵەبانی دەیگوت “شاسوار هیچ نییە”، کەچی ئێستا دەڵێت: “سەردانت دەکەین و باڵانسی هێز ڕاست دەکەینەوە!”
هەروەها جاران شاسوار دەیگوت: “ئێمە لەگەڵ یەکێتی و پارتی ناچینە هیچ بەرەیەک”، بەڵام ئێستا دەڵێت: “هەمووانم قبووڵە جگە لە پارتی!”؛ ئەمەش واتا یەکێتی ئێستا هاوپەیمانیەتی.
یەکێتی دەیەوێت لەسەر حیسابی یەکگرتوو، کۆمەڵ و بەرەی گەل، شەرمەزاریی شاسوار بشارێتەوە و ئەوان بخاتە مەوقیفێکی سەختەوە.
سەیر لەوەدایە
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٢٠٢٤ شاسوار دەیگوت: “تەزویر نەکراوە و باشترین هەڵبژاردن بوو”، لەکاتێکدا عەلی حەمەساڵح هاواری دەکرد دەگوت دەنگمان دزراوە؛
کەچی ئێستا شاسوار دەڵێت: “دەنگمان دزراوە و تەزویر کراوە! علی حەمە ساڵح دەڵێت، باشترین هەڵبژاردن بوو
هانا چۆمانی



