کوردستانهەواڵ

پیاوەکەی شارەزوور لەلایەن دوو کەسی زۆر نزیکەوە کوژراوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوێکی کوشتن لە قەزای شارەزوور رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ لە رووداوێکی کوشتن لە گوندی دسکەرەی قەزای شارەزوور ئاگادار کراونەتەوە، “دەستبەجێ لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجام درا.”

ئاسایش دەڵێت، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەسەر رووداوەکە، دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکران “کە پێکهاتبوون لە(خێزان و کچی) کوژراو، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەردوو تۆمەتبار دانیان بەتاوانەکەداناوە کە هەستاون بە کوشتنی هاوڵاتی(شاخەوان حوسێن عەبدوڵڵا).

ئێستا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە مادەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button