وتار

هەولێر، جنێفی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ هەولێر تەنیا پایتەختی هەرێمێکی فیدراڵی نییە، بەڵکو وێستگەیەکی ستراتیژییە بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسیی ناوچەکە. ئەم شارە بەهۆی پاراستنی هاوسەنگییەکان، بووەتە جێگەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی؛ بەجۆرێک کە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان و زیاتر لە 40 نوێنەرایەتی وڵاتانی وەک (بەریتانیا، فەرەنسا و چین..)ـی لەخۆ گرتووە.

لەم چوارچێوەیەدا، بڕیارە سبەی هەولێر میوانداریی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان تۆم باراک (نێردەی تایبەتی ئەمریکا) و مەزلوم عەبدی (فەرماندەی گشتیی هەسەدە) بکات.

هەڵبژاردنی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە، ئەوەمان پێ دەڵێت، کە شارەکە خاوەنی ئاسایش و سەقامگیرییەکی تۆکمەیە، هاوکات سەلمێنەری ئەوەیە کە سەرکردایەتیی سیاسی لە هەولێر بووەتە لایەنێکی متمانەپێکراو بۆ چارەسەرکردنی قەیران و ئاڵۆزییەکان.

هاوشانی ئەم ڕۆڵە دیپلۆماسییە، ساڵانە لە ڕێگەی کۆڕبەندە جیهانییەکانی وەک (میری و کۆڕبەندی هەولێر..)، گفتوگۆ چارەنووسسازەکانی تایبەت بە عێراق و ناوچەکە لێرە ئەنجام دەدرێن.

ئەم جموجۆڵە چڕوپڕە دەیسەلمێنێت کە هەولێر بە کردەیی ڕۆڵی نێوەندگیرێکی کاریگەر دەگێڕێت و بووەتە “جنێفی ڕۆژهەڵات”.

محەمەد ڕەفیق کوردی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button