کوردستانگرنگهەواڵ

سەرۆک بارزانی: بگاتە ئەوەی تەحەدا لە کورد بکرێت، هەموو شتێک دەکەین

ئەمڕۆ هەینی 23ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئیتاڵیا، سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ڕۆما کرد و لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەوانان لەبارەی ڕەوشی ڕۆژئاواوە ڕایگەیاند: “بگاتە ئەوەی تەعدا لە کورد بکرێت، هەموو شتێک دەکەین”.

پوختەیەک لە گوتە و لێدوانەکانی سەرۆک بارزانی:

  • ئیتاڵیا هەمیشە هەڵوێستێکی زۆر دۆستانەی هەبووە بەرانبەر بە گەلی کوردستان و دۆستن.
  • قەداسەتی پاپا زۆر بە پەرۆشە بۆ دۆخی کوردستان.
  • ئیتاڵیا دڵنیاییان دا لەسەر بەردەوامیی پشتیوانیی گەلی کوردستان.
  • نابێت غەدر لە کورد بکرێت.
  • پەیامی من ئەوەیە، بەرگریی لە مافی گەلی کورد بکەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک پشتیوانیی لە توندتیژی نەکەن.
  • شەڕی دوو نەتەوە کارەساتە نابێت کورد بەرەو ئەوە بچێت.
  • بە ئەحمەد شەرعم گوت، شەڕی سیاسی دەبێ چارەسەر ببێت، بەڵام نابێت کورد دەستدرێژی بکرێتە سەر.
  • ئەم کێشانەی ئێستا ڕوودەدەن بەشێکی پەیوەندیدارە بە هۆزە عەرەبییەکانی سووریا.
  • لە مێژە مەزڵوومم ئاگادار کردبووەوە کە ناوچە عەرەبنشینەکان چارەسەر بکات، کە ڕەنگە لە داهاتوو کێشەیان بۆ دروست بکات.
  • هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە ئەو ناوچە کوردییانەی کە بە دەستەوە ماون، بمێنن و مافی گەلی کورد پارێزراو بێت.
  • شەڕ لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە.
  • مەترسیی داعش یەکجار زۆرە، داعش تەواو نەبووە و ئەم دۆخەی ئێستا لە سووریا دروست بووە دەرفەتێکی زێڕینی بۆ داعش ڕەخساندووە.
  • ژمارەیەکی زۆر لە داعشەکان لە زیندانەکانی سووریا هەڵاتوون، ئەمە مەترسییەکی زۆر گەورەیە.
  • ئێمە دڵ و دەروونمان لەگەڵ خوشک و براکانمانە بابەتەکە میانگیری نییە.
  • هیچ کاتێک بڕوام بە شەڕ نەبووە و حەزیشم بە شەڕ نەبووە، بەڵام بگاتە ئەوەی تەعدا لە کورد بکرێت، ئەو کاتە ئێمە ئامادەین بۆ هەموو شتێک.
  • ئەگەر بەرنامەیەک هەبوو تەعدا لە کورد بکرێت، کورد نەمێنێت لە ناوچەکە، ئەو کات ئێمە هەموو یەکین.
  • ئەوەی بۆ کۆبانێ پێم بکرێت دەیکەم، ئەگەر ئەو دەرفەتەم هەبووایا وەکوو 2014 هەر ئێستا هێزم دەنارد.
  • کۆبانێ ناوچەیەکی کوردییە و نابێت دەستی بۆ ببرێت.
  • خۆت هەبیت پشتیوانیی خەڵکت هەیە، خۆت نەبیت پشتیوانیی خەڵکت نییە.
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button