وتار

بۆچی تۆم باراک پەیوەندیی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد؟!

بارزان عەلی حەمە:

باوەڕکەن ئەمەی دەیڵێم زانیارییە و ڕەئی و فاڵگرتنەوە نییە!
بافڵ تاڵەبانی، لای ئەمەریکییەکان شکایەتی لە پارتی کردووە و نەصصەن پێی وتوون «لەبەر ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئێوەی ئەمەریکی یارمەتی هەسەدەتان نەداوە، بۆیە پارتی تووڕە بووە و لە ڕقی ئێوە پشتیوانیی لە نوری مالکی کردووە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و نوری مالکییش پیاوی ئێرانە!».
هەر هەمان کەس، پەیامی داوەتە ئێرانییەکانیش کە گوایە پارتی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئێران کەوتووەتە جووڵە و خەریکە مەترسی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست دەکات!
ئێستا لە یەک کاتدا، ئەمەریکییەکان لە پارتی هاتوونەتە سەر خەت و داوای ڕوون کردنەوەیان لێ کردووە، کە بۆچی مەسەلەی ڕۆژئاڤای کوردستانیان بەستووەتەوە بە عێراقەوە؟!
تۆم باراک بە وازحی بە سەرۆکی وت: هەر حکومەتێک لە عێراق بە خواستی ئێران دروست بکرێت سەرکەوتوو نابێت، ئێوە دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا کار دەکەن!
بافڵ، وای تێچاندووە، کە ئەمەریکا گوشار لە پارتی بکات تا سنوری باشوور بەسەر ڕۆژئاڤای کوردستانیش دابخات! ئەمەریکییەکان بە ڕوونی ئەمەیان بە پارتی وتووە کە ئەگەر دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بووەستنەوە (وەک ئەوەی بافڵ پێی وتوون!) لە ئاسمانەوە سنووری سمێلکا دەخەینە ژێر چاودێرییەوە و ڕێگا نادەین بگەنە سنوری سوریا. سەرۆک پێی وتووە دەبێت کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنینە گەلی کورد، گەرنا فەرموون خۆتان بیکەن!
سیناریۆکەیی بافڵ ئەوەیە کە وێڕای ئاریشە دروستکردن بۆ پارتی لای ئەمەریکییەکان، هاوکات دەیەوێت سنووری باشوور بەسەر ڕۆژئاڤای کوردستان دابخرێت و دواتریش لە ڕووی میدیاییەوە خەڵکی کوردستان هان بدات کە پارتی ڕێگا نادات یارمەتیی ڕۆژاڤای کوردستان بدرێت!
هەر بافڵ بە ئەمەریکییەکانی وتووە کە: پارتی لە هەوڵی ئاڵۆزکردنی ڕەوشی سوریادایە و بە نهێنی چەک دەداتە هەسەدە!
ئەمەریکییەکان بە ڕوونی وتویانە کە: سەرۆکی puk شاهێدی داوە کە ئێوەی پارتی هەڵوێستتان دژی ئەمەریکا نواندووە لە مەسەلەی باکوری سوریا!!
هەمان کات، ئێرانییەکانیش لە پارتی کەوتوونەتە جووڵە و هاتوونەتە سەر هێڵ، گوایە پارتی بووەتە چاوساغی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی ئێرانی خستووەتە مەترسییەوە!
ئەم قسانە، هیچیان بۆچوون نین و زانیارین. ئەگەر سنوور بەسەر ڕۆژئاڤا داخرا، کە دارتان هەڵگرت، سەگی دز خۆی دەر دەکەوێ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button