
ئەمڕۆ دووشەممە 2/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بێریڤان ئایماز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کرد .
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە .
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا، ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و بە تایبەتی هێورکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، بەرز نرخاند .
Facebook Comments Box



