وتار

ناوەکەم دەگۆڕم بۆ ئاکۆ کەزی

ئامۆژگاری ئەمریکا و ڕوسیا دەکەم، ئەگەر بهێڵن نەتەوەپەرستانی عەرەب و تورک و فارس خاکی کوردستان وەک کێکی سەری ساڵ، چەتاڵ چەتاڵ بکەنەوە و خوێنی کورد بـڕژێننەوە سەر خاکی کوردستان، ئەوا دڵنیابن خوا دەستێوەردان لە دەستێوەردانەکانتاندا دەکات و توشی قەیرانی ئابوری و بڕیاری کشانەوەتان پێدەردەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بیرتانە؟ ساڵانی ۱۹٦٨ تا ۱۹۷۱ بەریتانیا، بە ناچاری، بـڕیاری کشانەوەیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چونکە پێوەری حوکمکاریان ناڕەوا بوو، سەرەڕای ڕاوەدۆلار و ڕاوەنەوت و سامانی سروشتی، بەوەشەوە نەوەستان و هێشتیان نەتەوەپەرستانی عەرەب و تورک و فارس، خاکی کوردستان بکەن بە گۆشتی خێر و لە نێو خۆیاندا دابەشی یەکتری بکەن و ڕشتنی خوێنی کوردیش بە ئایەتی ئەنفال ڕەوایەتی پێبدەن.

خۆیان هەڵقورتاند لە سەروەری گەل و نەتەوەڕۆژهەڵاتییەکان، بە بیانووی لەناوبردنی فاشیزم هاتن، کەچی هەر کە هاتن، ئاویان کردە نێو ئاشی فاشیزمەڕۆژهەڵاتییەکانەوە. لە ئەنجامدا پەندی تاڵانکردن و شکاندنی سەروەری ڕۆژهەڵات و خۆشکردنی ئاگری فاشیزمیان بە ڕۆژهەڵاتدا و پەندی قەیران و کشانەوەشیان بۆ خۆیان مایەوە، ئەگەر پێوەرتان بۆ ڕاستی، ڕاست نەکەنەوە، هەر هەمان ئەنجامیش بۆ ئێوە دەمێنێتەوە.

با هەموو دونیا بزانێت، عەرەب و تورک و فارس، نەتەوەپەرستن و لەناوبەری کوردن، ئاگری قەڵاچۆکردنی کورد لە ڕۆژئاوا خۆش دەکەن. ویژدانتان هەبێت بەرامبەر هاوزمانانی خۆتان، ئەندامێتی لە ئیخوانی بە ناوموسلیمینی بە ناوەڕۆک نەتەوەپەرستی( عەرەب و تورک و فارس) ی دژەکورد، ئەوە ناهێنێت چاوی خۆمان لە حەقیقەتی فاشیزمی نەتەوەپەرستان کوێر بکەین.

ناوەڕۆکی ئیخوان بۆ نەتەوەپەرستی دروستبووە نەک بۆ خواپەرستی، بۆ خەڵەتاندن و کەسبکردنی خزمەتکاری خەڵەتێنراوی هەندێک کوردزمانی خۆشباوەڕ، بەرگی ڕووکەشی ئیسلامییان کردووە بە بەری ئیخواندا. ئیخوان عەلمانیەت و ڕۆژئاوا پاڵپشتی دەکات بۆ دروستکردنی ئاژاوە و نەتەوەپەرستایەتی و فاشیزم و ناشیرنکردنی ئیسلام و دەستکەوتنی بەهانەی زەق بۆ دەستێوەردانی ڕۆژئاوا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی جیهانی سێیەم.

ئاکۆ شارۆشی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button