وتار

لافاوی کوردایەتی (40) پارێزگاکە بە یەک دەبەستێتەوە

مێژوو ئەو لافاوەی کوردایەتییی ئێستا دەنوسێتەوە و دەڵێت، بەو یەکگرتووییە هیچ هێزێک نەیتوانی بمانوەستێنێت.

ئەوەی هەولێر و سلێمانی، تەنها خۆپیشاندان نەبوو، پەیامێکی ڕوون بوو بۆ هەموو جیهان، کە لەکوردبوونمان هەموو یەکین، کوردێکی رۆژئاوا ئازاری هەبێت لە باشوریش هەستی پێ دەکرێت.

ئەو ئاڵایەی ئەمڕۆ لە سۆران و کەلار دەشەکایەوە، تەنها پارچە قوماشێک نەببوو، بەڵکو بەرهەمی شەهیدبوونی هەزارانە، هەر بە بەرزیش دەیهێڵینەوە.

ئەو گڕوتینەی کوردانی دەرەوە، سەلماندی کورد ئەگەرچی لەسەر نەخشە دابەش کراوە، بەڵام ئێستا یەک پارچەن.

شەقامەکانی ئەمڕۆ تەنها شوێنی ئۆتۆمبێل و ڕێکردن نەبوو، دەریایەکی چوار ڕەنگ بوون. کوردایەتیمان هاوشێوەی لافاوێک بینی، ئەگەر بەردەوامبێت هەموو سنوورە دەستکردەکان ڕادەماڵێت و چوار پارێزگاکەی باشور، بەسێ پارچەکەی دیکە دەبەستێتەوە و دەیکات بە چل.

محەمەد ڕەفیق کوردی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button