رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارچیل دزولیاشڤیلی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی حەفتەی ڕابردووی نێوان سەرۆکی حکومەت و سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی.

دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button