رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سودانی و ئەردۆغان

نوسینگەی سودانی دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە چاودێریکردنی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان كردووە.

ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشتووە و باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگاکانی پەرەپێدانیان کردووە، بەتایبەتی سەبارەت بە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، هاوکات قسەش کراوە لەبارەی رێگاکانی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.

وتیشی، هەردوولا جەختیان لە گرنگی چاودێریکردنی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و پێویستی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر كردووەتەوە، لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە، هەروەها گرنگی درێژەدان بە دیالۆگ و پەنابردن بۆ چارەسەری ئاشتیانە و رێگرتن لە پەرەسەندنی ململانێکان، بۆ رزگارکردنی ناوچەکە و خەڵکەکەی لە مەترسیەکانی شەڕ.

ئەم پەیوەندییە تەلەفونیەی نێوان سودانی و ئەردۆغان لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا و داوای لێدوانەكەی هاكان فیدان لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات جۆرێك لە گرژی تێكەوت و وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی توركیا بانگهێشتكرد.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button