رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لیستی مووچە ڕەوانە بەغدا دەکرێت

سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات، دوای تەواوبوونی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شوبات، ئەمشەو شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا و سبەی لیستەکە رادەست دەکەن.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکان ئەمشەو یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026، شاندێکی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەگەنە بەغدا.

ئاماژەی بەوەش دا، ئامانجی سەردانی شاندەکە بۆ ئەوەیە کە بەیانیی رۆژی دووشەممە، لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.

بەپێی زانیارییەکان، پڕۆسەی وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی دوو لە سیستەمی “پەیرۆڵ” لە گەنجینەکان تەواو بووە و ئامادەیە بۆ ناردن.

سەبارەت بە بابەتی 120 ملیار دینارەکەش ، زانیارییەکان دووپاتی دەکەنەوە کە دوای ئەوەی بەغدا وردبینیی لیستەکە تەواو دەکات و دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچە دەکات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینارەکە دەخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button