کوردستانهەواڵ

هەولێر.. ٥٠ کارمەند بۆ پارکی سامی عەبدولرەحمان دادەمەزرێندرێن

فەرمانگەی پارکیی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر، تیروپشک بۆ دامەزراندنی ٥٠ کارمەندی کارگوزار (باخەوانی و پاککردنەوە) دەکات و سبەی سێ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ناوی وەرگیراوەکان ڕادەگەیەنێت.

فەرمانگەی پاركی سامی عەبدولڕەحمان، بۆ وەرگرتنی داواكاری دامەزراندن لیژنەیەکی بۆ چاوپێكەوتنی ئەو كارمەندانە پێكهێناوە و ٧٦٥ كەس داوای دامەزراندنیان كردووە و بریارە ە ڕێگەی تیروپشكەوە ناوی ٥٠ كارمەند كە مەرجەكانیان تێدایە ڕابگەیەندرێت.

ڕێوڕەسمی ئەنجامدانی تیروپشكەكە كاتژمێری ١٠ـی سەرلەبەیانی لە فەرمانگەی پارکیی سامی عەبدولڕەحمان بەشێوازی ڕاستەوخۆ و بە ئامادەبوونی لێژنەی سەرپەرشتیار و ئەو کەسانەی کە ناویان تۆمار کردووە بەڕێوەدەچێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button