فڕاکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، وەڵامی ڕوونکردنەوەکەی “کۆماندۆی کوردستان” دەداتەوە و دەڵێت “سەرکۆنە کردنی ئەو ڕەفتارە نەشیاو و نادروستە حیزبیانەیەی بۆتە لەمپەر لە بەرامبەر بە دواداچونی ئەرکی پەرلەمانی و بێ بەهاکردنی ڕۆڵی پەرلەمانتاران و بە کەمڕوانین لە بەهای پەرلەمان کە دەزگای شەرعی و هەڵبژێرراوی خەڵکی کوردستان و سەروەربوونی یاسایە”
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لەبارەی سەردانی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، لە فڕاکسیۆنی گۆڕان و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ مەرزی “پەروێزخان”، بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی روونکردنەوەی “کۆماندۆی کوردستان“ی دایەوە.
لە دڕێژەی روونکردنەوەکەدا هاتووە “وای ئەوەی ئەندامێکی بەڕێزی فراکسیۆنەکەمان ، لەکاری پیشەیی خۆی بەمەبەستی بەدواداچوون سەردانی مەرزی پەروێزخانی کردبوو ، لەگەڵ ئەندامێکی بەڕێزی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دا ، لە گەرانەوەیاندا تووشی گرفت بوون لەگەڵ هێزێک بەناوی (کۆماندۆ)”
لە روونکرندنەوەکەی فراکسیۆنی گۆڕاندا، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە بەرپرسیار دەزانێت و دەڵێت “ئێمە سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرپرسیار دەکەین لە ئاستی پاراستنی ئەندامانی پەرلەمان و سەرکۆنە کردنی ئەو ڕەفتارە نەشیاو و نادروستە حیزبیانەیەی بۆتە لەمپەر لە بەرامبەر بە دواداچوونی ئەرکی پەرلەمانی و بێ بەهاکردنی ڕۆڵی پەرلەمانتاران و بە کەمڕوانین لە بەهای پەرلەمان کە دەزگای شەرعی و هەڵبژێرراوی خەڵکی کوردستان و سەروەربوونی یاسایە”
لە دریژەی روونکردنەوەکدا هاتووە “ھەرچەندە ڕاگەیەنراوەکەی ئەم ھێزە ئەوەندە ئاست نزمە لە روی سیاسی و یاسایی و ئیدارییەوە هی وەڵام دانەوە نیە، بەڵام ھاووڵاتییانی کوردستان مافی خۆیانە ئەوە بزانن کە ئەندامانی پەرلەمان پێویستیان بە ڕەزامەندی و مۆڵەت و نوسراو نیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی پەرلەمانتاری خۆیان و بەدواداچوون، پەرلەمانتار دوای ئەوەی خۆی ناساند و ناسنامەی پەرلەمانتاری پیشان دا ، نابێت بپشکنرێن نە خۆیان نە ئوتومبیلیان نە ماڵیان چوونکە پارێزبەندیان ھەیە، ھەروەھا ناسنامەی پەرلەمانتار مۆڵەتە بۆ ھەڵگرتنی چەک”
لە کۆتای ڕوونکردنەوەکەی گۆران داوای هەڵویستی فڕاکسیۆنەکانی کوردستان دەکات و دەڵێت “لە کۆتاییدا داوا دەکەین پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەڵوێستی جدییان هەبێت ، پێویستە ڕێز لە دامەزراوەی پەرلەمان پەرلەمانتاران بگیرێت…”
هەواڵی روونکردنەوەکەی هێزی کۆماندۆی کوردستان لەم لینکە بخوێنەوە
-هەولێر