کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی زیاد دەکات
کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان. بۆ کۆتای ئەم ساڵ، بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن.
پێگەی (ئیراک ئۆیڵ ڕیپۆرت – Iraq oil report) ، بڵایکردۆتەوە، کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان کاری بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن، وابڕیارە بۆ کۆتای ئەم ساڵ ٢٠٢٢، (٢٥هەزار بەرمیل) نەوتبەرزبکەنەوە .
ئەو پێگەیە لە درێژەدا رایگەیاندووە ” سەرەڕای بوونی گوشارە بەردەوامەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان. بەڵام ،کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پارەی زیاتریان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ [٢٠٢٢]، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەتێکڕا نزیکەی 25 هەزار بەرمیل بەرزبکەنەوە”
زۆرتیرن رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی کوردستان لە کێڵگە نەوتییەکانی :سەرسەنگ،شێخان و ئەترووش بووە.
هەرێمی کوردستان ساڵانە، ٤٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنت.
پەتای (کۆڤید-١٩) و دابەزینی نڕخی نەت لە جیهان، بەرهەمهێنانی نەوتی لە مێژووی بەرهەم هێنانی نەتی لە کوردستان، بۆ نزمترین ئاست دابەزاند.
بەگوێرە هەواڵی “ئیراک ئۆیڵ ڕیپۆرت” فشارەکانی وەزارتی نەوەتی عێراق گاریگەری لەسەر کارکردن و برەودان بە بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان نەکردووە.
– هەولێر